دەستەی كەشناسیی عێراق كەشوهەوای ئەمڕۆ و ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان خۆڵبارین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامدەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیی عێراق كە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سبەی هەینی لە پارێزگاكانی هەرێم و باشووری عێراق تۆز و خۆڵێكی سووك دەبێت و پلەكانی گەرماش وەكو ئەمڕۆ دەبن.
هەروەها ڕۆژی شەممە كە دەكاتە یەكەم ڕۆژی جەژن كەشوهەوا بەهەمانشێوە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست خۆڵبارین دەبێت و تۆز و خۆڵەكە چڕتردەبێتەوە.
كەشناسیی عێراق پێشبینی ئەوەشی كردووە ڕۆژی یەكشەممە بەهەمانشێوە تۆز و خۆڵێكی سووك بەرزبێتەوە و پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە بەرزببنەوە.