لە بانكێكی هەولێر شەڕ دروستبوو و بریندار هەیە

دابەشكردنی مووچە لە هەولێر ڕاگیرا و شەڕی لێكەوتەوە و بریندار هەیە.

لە بانكی حەمرین لە هەولێر دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان وەستا. بەهۆی ڕاگرتنی دابەشكردنی مووچەوە، قەرەباڵغییەكی زۆر لە ناو بانكەكە و بەردەم بینای بانكەكەدا دروستبووە و خانەنشینان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بەشەڕهاتوون.

پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆدا خانەنشینان لەناو خۆیاندا بەشەڕهاتوون و بریندار هەیە. هێزەكانی ئاسایشی هەولێر ڕێگە بە میدیاكاران نادەن ڕووماڵبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆرانییەکی فلۆکلۆرەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو هونەرمەندەوە وتراوەتەوە…
Total
0
Share