عەمار حەكیم: پێویستیمان بە ڕوانینی مام جەلال-ـە بۆ سیاسەت و دڵنیاین یەکێتی درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت

عەمار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمە دەڵێت، “پێویستیمان بە ڕوانینی مام جەلال-ـە بۆ سیاسەت و دڵنیاین یەکێتی درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت”.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەمار حەکیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لە بەغداد، عەمار حەكیم بە گرنگییەوە باسی لە پێگە و هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ کرد لە پێناو لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و پێکهێنانی حکومەت.

سەرۆكی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند، یەکێتی هێزێکی گرنگ و کاریگەرە و مێژوو ئەمەی سەلماندووە. ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە بەگژداچوونەوەی دیکتاتۆرییەت و ئامادەیی تەواوی هەبووە لە ڕووداوە سیاسییەکاندا.

عەمار حەكیم بە جەختكردنەوەوە ڕایگەیاندووە، “ڕابەری کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال هەمووانی لە ژێر سایەی حەکیمانەی خۆیدا کۆکردبووەوە و عێراقی بردە قۆناغێکی نوێی تەبایی و پێکەوەژیانەوە. بۆیە ئێستاش پێویستمان بە هەمان ڕوانینە بۆ سیاسەت و دڵنیاین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

بایرن میونشن دەرگای بەڕووی ڕۆناڵدۆ داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشەخۆراكی چەند توێژێك دەبڕدرێت

نوێترین زانیاریی فەرمی لەبارەی راگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە هاوڵاتییانەوە ئاشكراكرا. وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئەو كەسانەی بڕیاری…
Total
0
Share