بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق كۆبووەوە
لە دیدارێكدا دوایین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان تاوتوێكران و جەخت لە تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و دەستوورییەكان كرایەوە لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز، كە توانای خزمەتكردنی خەڵك، وڵات و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی ھەبێت.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كردەوە و ڕایگەیاند، “ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بووین، چونكە پێمانوایە ئەوە كلیلی چارەسەری كێشەكانە. ئەمڕۆش بە ھەمان دیدگا و ستراتیژەوە دەمانەوێت ئەم بنەما سەرەكییانە كە سەرۆك مام جەلال لە عێراقی نوێ بناغەكەی دانا، پەیڕەوبكرێت و پێكەوە خزمەتی ئامانجە باڵاكان بكەین”.