لە ماوەی مانگێکدا دوو ئەندامی ئاسایشی هەولێر لەسەر ئەرکەکانیان گیانیان لە دەستداوە

سێ ڕۆژ پێش ئێستا، بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکەوە، کارمەندێکی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایشی هەولێر بە سەختی بریندار بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا، ئەوەش دووەم حاڵەتی گیان لە دەستدانی کارمەندانی ئاسایشی هەولێرە لەسەر کارەکانیان.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا “مامەند ئیسماعیل” مامۆستای مەشق و ڕاهێنان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، نارنجۆکێکی پێدا تەقییەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا، دوای سێ ڕۆژ مانەوەی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕۆژی چواری مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند، ” بە داخەوە کارمەندمان ( باقی شهاب سورچی ) لە کاتی ئەرکی فەرمی لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: 11ی ئاب تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستپێدەکەن

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، 11ی ئاب تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستپێدەکەن. پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی…
Total
0
Share