باری تەندروستیی یەکێک لە چالاکوانە زیندانیکراوەکانی بادینان ناجێگیرە

یەکێک لە چالاکوانەکانی بادینان لە زیندانەکانی هەولێر، باری تەندروستیی ناجێگیرە و بە وتەی کەسوکارەکەی تووشی نەخۆشیی جگەر و سستبوونی گورچیلەکانی بووە.

ئەو چالاکوانە ناوی ئەمجەد یوسف-ە، ماوەی هەفتەیەکە لە زیندانی ئاسایشی هەولێرەوە لەگەڵ چوار چالاکوانی دیکەدا گواستراوەتەوە بۆ گرتوخانەی هەولێر.

باوکی ئەو چالاکوانە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، کە دوێنێ پەیوەندییان بە کوڕەکەیانەوە کردووە و پێیوتوون کە تەندروستیی خراپە و تووشی نەخۆشیی جگەر بووە و گورچیلەکانی سستبوون.

پێشتر ڕەمەزان ئەرتیسی پارێزەری دۆسیەی چالاکوانانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، بڕیاربوو بەرلە 15 ڕۆژ پێنج لە چالاکوانانی بادینان کە یەکێکیان ئەمجەد یوسفە، بە مەرج ئازاد بکرێن بەڵام بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە دوای دوو کاتژمێر کارکردن، دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنن، دوای ئەوەی لەکاتی…
Total
0
Share