بڕێکی تری پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ھەرێم خرایە سەر ئەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم و دوای پشووەكانی جەژن دابەشدەكرێت.
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕێکی تری پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ھەرێم خراوەتەسەر ئەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم.
ڕوونیشیكردووەتەوە، سلێمانی و ھەڵەبجە32 ملیار و600 ملیۆن دینار، ھەولێر 22 ملیار دینار و دھۆکیش 14 ملیار دیناری بۆ دابینکراوە.
بەڕێوەبەرەكەی وەزارەتی بازرگانی جەختیشی كردووەتەوە، لە دوای پشووەکانی جەژنی قوربان ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو دەکرێت و دەستبەدابەشکردنی دەکرێت بەسەرجوتیاران، بە پێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان.