دوای پێنج ڕۆژ هێشتا كەشناسی دەڵێت خێرایی با زیاتردەكات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ڕەشەبا بەردەوام دەبێت و خێراییەکەی زیاتر دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە پەیدادەبێت، هەروەها خێرایی با لە سلێمانی زیاتر دەبێت.

پێشبینییەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، کە ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان.

کەشناسی کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممەی بڵاوکردووەتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ڕەشەبا بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
Total
0
Share