بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەنگاوەكانی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكەی بڕیارە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكبهێندرێن بەكۆتا بهێندرێن و دەستبەكارببن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتوونەتە مەخمور و لەگەڵ شاندێكی پێشمەرگە چەند پرسێكیان تاوتوێكردووە، پێشتریش شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغدادیان كردبوو كە كار بۆ ئەوەدەكرێت هەنگاوەكانی پێكهێنانی ئەو دوو لیوایە هاوبەشەی بڕیاری لەسەر دراوە خێراتربكرێن و دەستبەكارببن.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەنگاوەكانی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە بەكۆتا بهێندرێت و دەستبەكارببن.