كونسوڵی ئەمریكا:‏ كوردستان منی گۆڕی و بیری دۆڵمە و كفتەكەی دەكەم

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، پەیامی ماڵئاواییكردنی لە ئەركەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، من داکۆکیکاری ئێوە دەبم لە واشنتۆنی پایتەخت، كوردستان منی گۆڕی، بیری دۆڵمە و كفتەكەی دەكەم”.

لە پەیامی ماڵئاواییەكەیدا بە ناونیشانی “بۆ ھاوڕێیە خۆشەویستەکانم لە ھەرێمی کوردستان”، ڕۆبەرت پالەدینۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر نووسیویەتی، “بە دڵتەنگیی ماڵئاوایی دەکەم، تکایە بزانن کە من ھەرگیز لە بیرتان ناکەم. بە گەڕانەوە بۆ ساڵی ڕابردوو گەیشتوومەتە ئەو دەرئەنجامەی کە کوردستان منی گۆڕیوە”.

پالەدینۆ دەڵێت، “ئەمڕۆ، من خۆشەویستییەکی قووڵ و ڕێزێکی بێپایانی خەڵکی کوردستانم لە دڵی خۆمدا جێکردووەتەوە. میواندۆستیتان و بەردەوام پێشوازیکردنتان لە من و ھاوپیشە ئەمریکییەکانم لە بیرناکرێت. سوپاس بۆ ھاوڕێیەتی و یادەوەری و کاری زۆر گرنگ کە پێکەوە بەدەستمان ھێناوە. ھەروەھا سوپاس بۆ ھاوبەشیکردنی کەلتوورە جوانەکەتان، من بە تایبەتی بیری دۆڵمە و کفتە دەکەم”.

“تکایە ئەوە بزانن کە من داکۆکیکاری ئێوە دەبم لە واشنتۆنی پایتەخت”، ئەمە بەشێكی ترە لە پەیامەكەی كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر و دەڵێت، “ئێوە ھاوڕێیەکی ھەمیشەییتان لە مندا بەدەستھێناوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان لە ئێستا و داھاتووشدا بەردەوام پێکەوە باشترن”.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ڕەشەبا ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

ئەمریکا دەرمان و پێداویستیی پزیشکی ڕەوانەی سلێمانی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share