فڕۆکەکانی تورکیا قەزای ئامێدییان بەچڕی بۆردومانکرد

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدییان کرد، بۆردوومانەکە هیچ زیانی گیانیی نەبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، فڕۆکەکانی تورکیا چیای مەتین و دەوروبەری گوندەکانی سەرگەلێ سگێرێ-یان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکە هیچ زیانیكی گیانیی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون نزیکبوون لە گوندنشینانەوە، ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دانیشتووانی ئەو گوندانە دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە دەرەوەی هەرێم بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و جوتیاران پشتگیری دەکرێن کە…
Total
0
Share