گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا

گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە سەراوی سوبحان ئاغا خنكا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێك بەناوی (ڕاوێژ بورهان خەلیفە) لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی سەراوی سوبحان ئاغا خنكا.

گەنجەكە خەڵكی قەزای سەیدسادقە و خوێندكاری دوانزەی ئامادەییە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمە چوارەم ڕووداوی خنكانی گەنجانە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم.

لە 1ی تەمموز گەنجێكی تەمەن 35 ساڵ لە ڕووباری سیروان خنكا، ئێوارەی هەمان ڕۆژ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە دەربەندی ڕانیە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خنکا.

ڕۆژێك دواتریش گەنجێك لە ئاوی دووچەمان-دا لە ماوەت خنكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی بۆ میدیاکان: تەنیا پشت بەو زانیارییانە ببەستن کە دەزگا ئەمنییەکان بڵاویدەکەنەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان لە سەروو هەموو شتێکەوەیە. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share