تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، ئەمڕۆ لەكاتی وتەوەرگرتن لە دەست هێزە عێراقییەكان هەڵهاتووە.

ئەمڕۆ لە دادگای لێكۆڵینەوەی خانەقین لەكاتی وتەوەرگرتن لە تۆمەتبارێك كە بە ماددەی 289ی یاسای سزادان دەستگیركراوە و چەند پەڕاوێكی دیكەی هەیە، تۆمەتبار لەدەست هێزە عێراقییەكان هەڵهات.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی لێكۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەر هێزەكانیان لەماوەی كەمتر لە یەك كاتژمێردا لە بازگەیەكی سنووری گەرمیان تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردەوە.

وتیشی، “بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان تۆمەتبارەکە ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی خانەقین دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سوودبەخش و بەرهەمداربوو

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی…
Total
0
Share