ڕۆژنامەی دەیلی مایلی بریتانی ئاشكرایكردووە، ڕاڵف ڕانیگی ڕاهێنەری پێشووی مانچستەریونایتد لە مانگی یەكدا داوای لە ئیدارەی یانەكە كردووە، دەستبەرداری ڕۆناڵدۆ ببن.
دەیلی مایل نوسیویەتی: ڕانیگ پێیوابووە ڕۆناڵدۆ كێشە بووە لە پلانەكەیدا و هۆكاربووە بۆ ئەوەی سەرنەگرێت.
دەیلی مایل ئاماژەی بەوەداوە كە ڕانیگ بە ئیدارەی مانچستەر یونایتدی وتووە ڕۆناڵدۆ خاڵی لاوازی پێكهاتەكەیەتی و هۆكارێكیشە بۆ سەرنەگرتنی پلانەكانی.
ڕانیگ نامەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ جون مورتۆ بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەكەی ناردووە و پێی ڕاگەیاندووە كە پلانی درێژخانەین لەسەر ڕۆناڵدۆ هەڵناچنرێت و باشترە دەستبەرداری ببن، بەڵام داواكەی ڕەتكراوەتەوە.
بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا باس لەوە كرا كە ڕۆناڵدۆ بە ئیدارەی مانچستەر یونایتدی وتووە دەڕۆم.