پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك لە بڕیارێکی نوێ‌دا بڕیاریداوە، ئەوانەی نیشتەجێی کەرکوک نین و فۆڕمی خۆراکی پارێزگاكەیان هەیە فۆڕمەکەیان لێوەربگیرێتەوە.
بەپێی نووسراوێكی ڕاكان جبوری، پارێزگاری بەوەكالەتی کەرکوک تیایدا هاتووە، داوا لە هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگە حكومییەكانی كەركوك کردووە، ئەو کەسانەی خەڵكی كەركوكن و لە دەرەوەی شارەكە نیشتەجێن پشتگیریی نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراكیان لێوەربگیرێتەوە.
بەپێی بڕیارەكەش ئەو هاوڵاتییانەی ئەگەر لە دەرەوەی کەرکوک نیشتەجێ بن، ئاستەنگ لەبەردەم کاروبارەکانیان لە دامەزراوەکانی کەرکوک دروستدەکات.
لە بەرامبەریشدا شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیارەكەی ڕاكان جبوری نایاساییە و بڕیارەكەیان ڕاگرتووە.
لە لایەكی دیكەوە، فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئیدانه‌ی نوسراوەكەی ڕاكان جبوری كردووە و دووپاتیده‌كاته‌وه بڕیاره‌كه‌ی “پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك” بڕیارێكی ته‌واو شۆڤێنییه و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیان و بنه‌ما یاسایی و ده‌ستورییه‌كانه.
ته‌ئكیدشی كرده‌وه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ن و به‌پێویستیشی زانی پارێزگای سه‌پێندراوی كه‌ركوك داوای لێبوردن له هاوڵاتییانی كه‌ركوك بكات.
جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ژمارەی كورد لە پارێزگاكە.