عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە مەككەوە پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە مەككە سەردانی ماڵی خودامان كرد”.
ئەو پەرلەمانتارە داوای گەردن ئازادی دەكات و دەڵێت، “داوای گەردن ئازادیتان لێدەكەم، گەردنی هەموو كەسێك ئازاد بێت، ئەركی یەكەمی موسڵمان دژایەتیكردنی ستەمكارییە و خودا هاوكارمان بێت بۆ دژایەتیكردنی ستەمكاری”.