ئاسۆ فەرەیدون: سوپرایزەكە دوای جەژنە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەرلەمانتارێكی یەكێتی، تەوێڵە بە ناوەندی بڕیار و یەكلاییكردنەوەی كێشمەكێشە گەورەكان ناودەبات و دەڵێت، دوای ڕۆژانی جەژن دۆخی سیاسی سوپرایزی تێدادەبێت.

ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە نوسینێكدا لەژێر ناونیشانی (تـەوێڵە… ناوەندی بڕیار و یەکلایکردنەوەی کێشمەکێشە گەورەکـان) دەڵێت، پۆڵ برێمەر حـاکمی مەدەنی عێراق لە کتێبی یادەوەریەکانی (ساڵێکم لە عێراق بەڕێکرد) باس لە تەوێڵە دەکات و دەڵێت ئەو شوێنەیە کە زۆربەی کاتەکان سەرۆک مام جەلال تیایدا لەگەڵ جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی کۆدەبووەوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “دەیان ساڵ تێپەڕی و جێگرەوەکانی هەردوو ڕەوانشاد لە تەوێڵـە جارێکی دیكە کۆبوونەوە، دیداری تـەوێڵە بڕیاری گرنگی تێدا بوو”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، دوای ڕۆژانی جەژن دۆخی سیاسی سوپرایزی تێدا دەبێت.

بابەتی پێشتر

هازارد بە بەڵێنەوە داوایەک لە ئەنچیلۆتی دەکات

بابەتی دواتر

پێنج چالاكوانی بادینان سەرەڕای تەواوكردنی ماوەی سزاكەیان ئازادنەكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share