جموجوڵی تیمێكی میتی توركیا لە كەركوك ئاشكرادەكرێت

بەپێی بروسكەیەكی ئاسایشی كەركوك، تیمێكی میتی توركیا لە هەولێرەوە چوونەتە كەركوك و لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی شارەكە سووڕاونەتەوە.

بروسكەكە واژووی بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی تاكەكانی كەركوكی لەسەرە، لە 28ی حوزەیرانی ڕابردوو بە نهێنی و پەلە ئاراستەكراوە و تیایدا هاتووە، 10 ئۆتۆمبێلی هەواڵگریی تورکیا (میت) لە هەولێرەوە چوونەتە كەركوك و خۆیان گەیاندووەتە فڕۆكەخانەی شارەكە.

لە بروسكەكەدا ڕوونكراوەتەوە، تیمەكە بریتی بوون لە چوار ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس، پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت تاهۆ و ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڕام كە سەرجەمیان جام ڕەش و بێ تابلۆ و مۆدیل 2020 و 2021 بوون.

بروسكەكە ئاڕاستەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و دژە تیرۆر کراوە و لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەكردووە كە لە بەدەستگەیشتنی زانیاریی زیاتر ئاگاداریان دەكاتەوە.

 

نووسراوە هەواڵگرییەكە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بە بڕی 127 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لەناو شاردا جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە، به ‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار،…
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی دەكات سبه‌ی ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و…
Total
0
Share