سێ كەس بەتۆمەتی دزینی 28 مۆبایل دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی دزینی 28 مۆبایلی گرانبەها و بڕێك پارە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن دوو خاوەن دوکانەوە سکاڵا تۆمارکرا کە دزیان لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست لەسەر تۆمەتباران، توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێن.

تۆمەتباران بڕی 500 هەزار دینار و 28 مۆبایلی گرانبەهایان لە جۆرەكانی ئایفۆن، سامسۆنگ و هواوی دزیوە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران (ف.ن.أ.)، (ك.ن.أ.) و (س.م.أ.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو کەلوپەلانەی پێشتر دزیبوویان، هەروەها لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share