پەكەكە لە هەرێمی كوردستان بۆردومانی توركیا دەكات

پارتی كرێكارانی كوردستان بۆردومانی بارەگایەكی سەربازیی توركیای لە سنووری قەزای ئامێدی كرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستیەوە، كاتژمێر 5:30 خولەكی ئەمڕۆ شەممە، پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” بۆردومانی بارەگایەكی سەربازیی توركیایان لە كۆمەڵگەی سێرێی سەر بە ناحیەی شیلادزێ لە سنووری قەزای ئامێدی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكە نەزانراون.

بابەتی پێشتر

سەڵاح لە بێتاقەتییەوە بۆ بەختەوەری، نهێنییەکە چییە؟

بابەتی دواتر

لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوونەوە بڕیاردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share