کارەبای سلێمانی: کێشەی کارەبای گەڕەکی بەکرەجۆی تازە چارەسەر بوو

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، کێشەی کارەبای گەڕەکی بەکرەجۆی تازە چارەسەر بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیی وێستگەی مۆبایکی بەکرجۆ لەکارەکەوت ، هەرزوو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەردانی وێستگەکەیان کرد.

دەشڵێت، دوای هەڵسەنگاندن و قورسی زیانەکان بەشێوەی کاتی لەلایەن هۆبەی چاکسازیی کارەبای بەکرەجۆوە فیدەرەکان گوێزرانەوە سەر فیدەری جێگرەوە و دوا نیوەڕۆ کارەبا بۆ هاوڵاتییان گەڕایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share