تۆتنهامی کۆنتی وەرزی داهاتوو جیاواز دەبێت

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی لە مێرکاتۆی هاوینەی 2022 زیاتر لە سەرجەم یانەکانی دیکە پارەی لە گواستنەوەکاندا بەکارخستووە.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی مارکا، تۆتنهام لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا 98.7 ملیۆن یورۆی لە کڕینی یاریزاناندا بەکارخستووە، کە زیاترە لە بودجەی بەکارخراوی یانەکانی لیڤەرپوڵ (85. 79 ملیۆن)، ڕیاڵ مەدرید (80 ملیۆن)، پاریس سان جێرمان (79.5 ملیۆن)، ئەو یاریزانانەش کە بۆندیان لەگەڵدا واژۆ کراوە، ئیڤان پێریسیچ، ڕیچارلیسۆن، یڤیس بیسۆما، فرەیزەر فۆرستێر بوون.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بوونی ڕیچارلیسۆن و پێریسیچ لەگەڵ هیونگ مین سۆن و هاری کەین و کولۆسێڤسکی پێکهاتەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەڕووی هێرشبەرییەوە بەهێزتر دەکات، جگە لەوەی لە پێگەکانی دیکەشدا توانیویانە ئامادەکارییەکی مرۆیی باش بکەن.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات

بابەتی دواتر

ئەو ڕادیۆیەی دەوترا بانگەشە بۆ مەسیحییەت دەکات ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share