سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئه‌رجه‌نتین، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 25/11/2020 هه‌واڵی کۆچی دوایی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین و جیهانیان بڵاوکرده‌وه.
کێشه ته‌ندروستیه‌کانی دێیگۆ مارادۆنا چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ناوداری بۆینس ئایرس نه‌شته‌رگه‌ری له کهللهسهریدا بۆ ئه‌نجامدرا، به وته‌ی پزیشکان نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوبووه، بۆیه له‌ژێر چاودێری وردی خێزانه‌که‌یدا ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌که‌ی کرایه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی کلارینی ئه‌رجه‌نتینی ئاشکرایکردووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌فسانه‌که به‌ره‌وخراپبوون ڕۆیشتووه، خێزانه‌که‌ی به‌په‌له ئامبولانسیان بانگکردووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام پزیشکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه که تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی سپاردووه.
مارادۆنا یه‌کێکه له هه‌ره ناودارترین ئه‌فسانه‌کانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین و جیهان، له ساڵی 1986 نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌فسانه‌ی ئه‌فسانه‌کانی جیهان له‌دایکبووی 30 تشرینی یه‌که‌می 1960، له پێگه‌ی هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم له یانه‌ی ئارجێنتینۆس جونیۆرز له‌ساڵی 1976 ده‌رکه‌وتووه، به یانه‌کانی بوکا جونیۆرز، به‌رشلۆنه، ناپۆلی، ئیشبیلیه، نیوڵس ئۆڵد بۆیز، دووباره بوکا جونیۆرزدا تێپه‌ڕیکردووه.
له ژیانی وه‌رزشیدا و له ماوه‌ی 21 ساڵدا 491 یاری بۆ یانه‌کان کردووه و تۆمارکه‌ری 259 گۆڵ بووه، به درێسی ئالبی سیلیستییهوه 91 یاری کردووه و 34 گۆڵی تۆمارکردووه.
پڕۆفایل
ناو: دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا
له‌دایکبوون: 30 تشرینی یه‌که‌م 1960
مردن: 25 تشرینی دووه‌می 2020
پێگه: هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم، هێرشبه‌ری دووه‌م
هه‌ڵبژارده و ڕه‌گه‌زنامه: ئه‌رجه‌نتین، ئه‌رجه‌نتینی (١٩٧٧ – ١٩٩٤)
یانه:
ئارجێنتینۆس جونیۆرز 1976-1981
بوکا جونیۆرز 1981 – 1982
به‌رشلۆنه 1982 – 1984
ناپۆلی 1984 – 1991
ئیشبیلیه 1992 – 1993
نیوڵس ئۆڵد بۆیز 1993 – 1994
بوکا جونیۆرز 1995 – 1997
ڕاهێنان: راهێنه‌ری یانه‌کانی ڕاسینگ کله‌پ، ئه‌رجه‌نتین، الوصل، دیپۆرتیڤۆ ڕایسترا، فجیره، دۆرادۆس دی سینالۆوا، خیمناستیکا دی لاپلاتا
نازناوه‌کان:
ئارجێنتینا پریمێرا دیڤیژن
کۆپا دێل ڕێی
سوپه‌ری ئیسپانیا
سیریا ئه‌ی
جامی ئیتاڵیا
یوێفا که‌پ
جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا
پاڵه‌وانیه‌تی لاوانی جیهان
مۆندیالی 1986
ئارتیمۆ فرانکی