شەپۆلی ڕادیۆی 97.1 لە سلێمانی بانگەشە بۆ مەسیحییەت ناكات

ئەو شەپۆلی ڕادیۆیەی دوو پەرلەمانتار وایان بڵاوكردەوە كە بانگەشە بۆ مەسیحییەت دەكات، لە سلێمانی گۆرانی پەخش دەكات و هیچ پەیوەندییەكی بە بانگەشەكردن بۆ ئایینێكی دیاریكراوەوە نییە.

دوێنێ هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە وایان بڵاوكردەوە، لەگەڵ لێدانی لەزگەی تایبەت بە تاكسییەكانی هەرێمی كوردستان، بێ ویستی شۆفێران، لۆگۆی شەپۆلی ڕادیۆی 97.1 دەدرێت لە تاكسییەكان، كە ڕادیۆیەكە بانگەشە بۆ مەسیحییەت دەكات.

دوو پەرلەمانتارەكە حكومەتی هەرێمیشیان تۆمەتبار كرد بە بانگەشەكە.

بەڵام ئەو شەپۆلی ڕادیۆیەی عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر باسیانكردووە، لە سلێمانی پەخشی ئاسایی دەكات و هیچ پەیوەندییەكی بە بانگەشەكردن بۆ مەسیحییەت نییە، بەڵكو میوزیك و گۆرانیی بیانی پەخشدەكات.

شەوی ڕابردوو قسەی ئەو دوو پەرلەمانتارە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و زۆربەی كاردانەوەكان دژی بوونی ڕادیۆیەكی لەو شێوەیە و بانگەشەكردن بۆ مەسیحییەت بوون، بەشێكی كەمی كاردانەوەكانیش بە ئاراستەی ئەوە بوون كە بوونی ڕادیۆیەكی بانگەشەكار بۆ مەسیحییەت ئاساییە.

بابەتی پێشتر

محەمەد سەڵاح گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ درێژكردەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون سێ هێندە زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە ئاگریان لە پووش و پاوەن بەردابوو

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، چوار تۆمەتباری سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەکانی وێڵەیەر، بەکرەجۆ، دێکۆن دەستگیرکراون. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی…
زیاتر ببینە

تۆڕی دادپەروەریی بەندییەکان لە عێراق خەڵاتی ماندێلای بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەخشی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەهۆی پابەندی جێبەجێکردنی سەرجەم راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و جیهانییەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا، خەڵاتەکەی…
Total
0
Share