وەزارەتی کشتوکاڵ: 55%ی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆشداریدەدات لەوەی، 55%ی کۆی گشتیی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە، هۆکارەکەشی کەمئاوییە.

بەێوەبەری گشتیی دارستان و ڕووبەڕووبوونەوەی بەبیابانبوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، کەرتی کشتوکاڵ بە ئاژەڵ و ڕووەکەوە پشت بە ڕێژەی ئاو دەبەستێت بۆ گەشەکردن و بەرهەمهێنان، بەڵام کەمئاویی ئەمساڵ هەڕەشە لە هەردوو جۆرەکە دەکات.

ئەو بەرپرسە عێراقییە بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی وتووە، کەمی باران و گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە کاریگەریی نەرێنییان کردووەتەسەر کەمی بەرهەم و پلانی کشتوکاڵی لەمساڵدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕووبەری بەبیابانبووی زەوییەکانی عێراق دەگاتە نزیکەی 27 ملیۆن دۆنم، کە دەکاتە نزیکەی 15%ی کۆی زەوییەکانی وڵات، لەگەڵ ئەوەشدا 55%ی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share