فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گەلی شێرانە لە سنووری قەزای ئامێدی دەكەن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستیەوە، ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەی گەشتیاری گەلی شێرانە لە ناوچەی “بەرێ گارێ”ی سەر بەناحیەی “دیرە لۆك” لە سنووری قەزای ئامێدی كردووە و بۆردومانەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئەو ناوچەیە گەشتیارییە و ئەمڕۆ كە هەینییە گەشتیاران ڕوویان لە ناوچەكە كردووە و دووچاری ترس و دڵەڕاوكی بوون.
ئاشكرایكرد، لە سنووری قەزای ئامێدی بارەگای پەكەكەی لێیە و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەكەی كردووە.