بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشك و گۆشتی سوور بەهۆی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە دەدات و دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان كە بڕی پێویست لە بازارەكاندا هەن و كاریگەریان لەسەر گرانبوونی نرخەكانیان نابێت.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا لە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، یەك كیلۆ گۆشتی سوور بە 17 هەزار دینارە و لەو نرخە زیاتر نییە و سەرجەم دوكاندارەكان ئاگاداركراونەتەوە نرخی یەك كیلۆ گۆشتی سوور بكەنە 18 هەزار دینار و گرانتر دوكانەكەیان دادەخرێـت.
ئاشكرایكرد، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە ئێستادا 4 هەزار دینارە بڕی پێویست لە مریشك و گۆشتی سوور لە بازارەكاندا هەن و هەرچەندە بەهۆی دابەشكردنی مووچەوە جووڵەیەك لە هەفتەی داهاتووەوە دەكەوێتە بازارەوە، بەڵام ئێمە چاودێریی نرخەكان دەكەین و ڕێگەنادەین نرخەكانیان لەوەی هەیە بۆ جەژن لەسەر هاوڵاتییان گرانتر بكرێن.