ئەردۆغان: بەڵێنمان پێدراوە لە بەرەنگاربوونەوەی پەكەكەدا هاوكاریبكرێن

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنمان پێدراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە، بەڵام جێبەجێنەكراوە و جەختدەكاتەوە

چاوەڕوانی سوید و فینلەندا دەكەین بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنامەكەی كە لەسەری ڕێككەوتووین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، ئەگەر سوید و فینلەندا پابەندی بەڵێننامەكە ببن زۆر قازانج دەكەن و ئێمە بە ڤیدیۆ تاوانەكانی پەكەكەمان پیشانی نوێنەرانی سوید و فینلەندا داوە كە بەرامبەر ئەوروپا ئەنجامیانداوە و سەرسامبوون.

ئاشكرایكرد، 20 كەشتیمان ئامادەكردووە بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە بۆ ئۆكرانیا و ئێمە پێشتر بەڵێنمان پێدراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە جێبەجێنەكراوە بۆیە ئێستا چاوەڕوانی سوید و فینلەندا دەكەین.

بابەتی پێشتر

لە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین لەبارەی چەكی بێمۆڵەوە چەند بڕیارێك دران

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: لە داهاتی نەوت و ناوخۆ شەش مانگە مووچەی فەرمانبەران دابینكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share