بافڵ جەلال تاڵەبانی: وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوە و تووند دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هێرشە تیرۆریـ.ـستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگەی قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێرشە تیرۆریـ.ـستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگەی قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین، ئامانجی هێرشەکە زیانگەیاندنە بە گوزەرانی هاوڵاتییانمان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکەمان.

وتیشی، وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوە و تووند دەبێت و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، چـ.ـەک دەبێت تەنیا بەدەست دەوڵەتەوە بێت، ئەو میلیـ.ـشیایانەی کە لە دەرەوەی سەروەری یاسا کاردەکەن، یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یان لەناوببرێن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی بۆ سەرۆکی نەوەی نوێ: “پەتی درۆ زۆر کورتە” و دەستی دزەکە کەشف بوو

سەرچاوەیەك لە بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی (شاسوار عەبدولواحید) سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی لەسەر ڕوداوی چێشتخانەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو كەسانەی دوێنێ هەڵیانكوتایەسەر چێشتخانەیەك لە سلێمانی دەستگیركراون. سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی…
Total
0
Share