لە هەڵەبجە 500 کەس بە گرێبەست دادەمەزرێن

لە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە 500 کەس بە شێوازی گرێبەست دادەمەزرێندرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 500 فەرمانبەر بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگه‌ى هەڵەبجە بە شێوازی گرێبەست دادەمەزرێن.

دەشڵێت، پرۆسەی دامەزراندنییان دوای تەواوبوونی رێکارەکانی ئەنجومەنی راژەی گشتیی حکومەتی هەرێم جێبەجێدەکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو 500 کەسە بەپێی پێداویستیی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە 45 جۆر وەزیفەی گشتیی لە ئەستۆ دەگرن، بە شێوازێک لەگەڵ بڕوانامە و پسپۆڕییان بگونجێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ‏ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانمان دەكەن بۆ ئەوەی پیتی یەكەمی ناو بخەنە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن تا پیتی یەكەمی ناوەكەیان بخەنە سەر تابلۆكانیان…
Total
0
Share