هێزە ئەمنییەكان بازاڕی چەكفرۆشان-یان لە هەولێر داخست

هێزە ئەمنییەكانی هەولێر چوونە بازاڕی چەكفرۆشان لە شاری هەولێر بەمەبەستی ڕێگریكردن لە دیاردەی فرۆشتنی چەك بە نایاسایی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی هەولێر بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەت تایبەت بە ڕێگریكردن لە فرۆشتنی چەك بە نایاسایی چوونەتە بازاری چەكفرۆشان لە شاری هەولێر كە بازاڕەكە نزیك ناوچەی كەسنەزانە.

ئاشكرایكرد، هێزە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆوە چوونەتە شوێنەكە و دەستیان بەسەر چەند پارچە چەكێكدا گرتووە و ئەو دوكانانەی مامەڵەیان بە چەكەوە كردووە داخراون.

بابەتی پێشتر

ناسڕ خلێفی لێدانێکی دیکەی ئاراستەی بەرشلۆنە کرد

بابەتی دواتر

گەنجێك لە چەمی تانجەرۆ خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share