وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ ئێستا ئاشكرایكرد، 9ی تەمموز یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مانگ بینرا و وەزارەتی ئەوقافی هەرێم و دیوانی وەقفی سوننی و سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانیان دیاریكرد.
لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان وتی، 9ی مانگی تەمموزی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە لە هەرێمی کوردستان.
هاوكات دیوانی وەقفی سوننیی عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بینراوە و سبەینێ پێنجشەممە یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت، بۆیە 9ی مانگی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.
پێشتر دادگای باڵای سعودیە، ڕۆژی 9ی تەمموزی داهاتووی وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكردبوو.