سلێمان هەڵشۆیی بەڵێنێك بەخاوەن قەرزەكانی دەدات

بۆ جارێكی دیكە بەشێك لە خاوەن قەرزەكانی سلێمان هەڵشۆیی لە بازگەی بانوەقەل گردبوونەوە و داوادەكەن بە سوڵحی عەشایەری كێشەكەیان چارەسەربكرێت.

ئاماژەیان بەوەشكرد، پێشتر لەبەندیخانە سەردانی سلێمان هەڵشۆییان كردووە و بەڵێنی پێداون كە بڕە پارەیەكی هەیە قەرزەكەیان دەداتەوە و ئێستا كە بە كەفالەتی 155 ملیۆن دینار ئازادكراوە وەڵامی خاوەن قەرزەكان ناداتەوە لە كاتێكدا دەتوانێت بە 7 ڕۆژ كێشەكە لەگەڵ خاوەن قەرزەكاندا چارەسەر بكات.

ئەو خاوەن قەرزانە باسیان لەوەشكرد، پێشتر كە دادگا بڕیار ئازادكردنی داوە بۆ ئەوە بووە كە كێشەكانی چارەسەر بكات ئەگەر نا دەتوانین جارێكی دیكە سكاڵای لەسەر تۆمار بكەینەوە و ماوەی چەند ڕۆژە لە زیندان ئازادكراوە خۆی وونكردووە و كەس نازانێت ئێستا لە كوێیە؟

بابەتی پێشتر

چوار یانە ڕەتیانكردۆتەوە بۆند لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئیمزابكەن

بابەتی دواتر

ئەوروپا تا ساڵی 2035 بەیەکجاری کۆتایی بە فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەهێنێت کە بە سوتەمەنی کاردەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share