قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دیاردەى چەکداری

قوباد تاڵەبانی دوای كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، “دەبێت ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دیاردەى چەکداری و هەر جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی”.

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ هەواڵى ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕایچڵەکاندین کە بەداخەوە هەواڵى شەهیدبوونی هەردوو مامۆستاى زانکۆى سەڵاحەدین د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمە خان بوو”.

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، “ئیدانەى ئە‌م كردە‌وە‌یە‌ دەکەم و دەستخۆشى لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە توانییان ئەو تۆمە‌تبارە‌ دەستگیربکەن و ڕووبەڕووى یاساى بکەنەوە تا بە سزاى خۆی بگات، دووپاتیدەکەینەوە کە دەبێت ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دیاردەى چەکداری و هەر جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی ئاراستەى خێزان و بنەماڵەی دوو مامۆستاكەی زانكۆ دەكات و دەڵێت، “خواى گەورە لە کۆچکردووان خۆش بێت و جێگایان بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە و…
Total
0
Share