وەزارەتی خوێندنی باڵا:
نابێت بهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبستێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین بڵاوكردەوە و داوادەكات ئەو جۆرە ڕووداوانە لەناو كۆمەڵگەی زانكۆیی پەرەنەستێنن.

لە ڕاگەیەندراوەكەیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، “بەداخ و نیگەرانییەکەی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕووداوێکی نەخوازراو و چاوەڕواننەکراودا، لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە قوتابییەکانی بەشی یاسا بە چەک هێرشدەکاتەسەر حەرەمی زانکۆ و لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش برینداردەکات”.

وەزارەتەکە جەختدەكاتەوە “لەپێناو سەروەریی یاسا و پاراستنی حەرەمی زانکۆکان، هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر، هیواشمانوایە هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتیی ئەکادیمی زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگبن بۆ ئەوەی بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبستێنن”.

بابەتی پێشتر

بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی زانكۆی سەڵاحەدین هۆكاری ڕووداوەكە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
زیاتر ببینە

ژنێک لە هەولێر کوژرا

ئەمڕۆ سێشەممە، ژنێک لە گەڕەکی 32 پارک لە شاری هەولێر کوژرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری شایەتحاڵێكەوە…
Total
0
Share