بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردە عێراقییه‌كان جەخت لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەکان دەکه‌نەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرکردەکانی چێوەی هەماهەنگی و عەزم و بابلییون، جەخت لە پاراستنی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چێوەی ھەماھەنگی کە پێکهاتبوون لە نوری مالیکی، هادی عامری، قەیس خەزعەلی و موسەننا سامەڕائی لە هاوپەیمانیی عەزم و ڕەیان کلدانی لە بزوتنەوەی بابلییون.

لەو کۆبوونەوە گرنگەدا کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئەنجامدرا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەخت لە دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە کە توانای زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی هەبێت.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا داواکرا هەوڵەکان خێرابکرێن تاوەکو بە زووترین کات حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار پێکبهێنرێت کە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بکات و لە هەموو ئاستەکاندا خزمەتگوزاری پێشکەشبکات. جەختیش لەوە کرایەوە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پارێزراوبن.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان وادەی هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دیاریدەكات

بابەتی دواتر

بەم پێنج ڕێگا ئاسانە لە ماڵەوە پارە پەیدابكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share