لە بازاڕی دهۆك تەقە لە گەنجێك كرا

قوربانییەكە

لە سەنتەری شاری دهۆك تەقە لە گەنجێك كرا، هێشتا هۆكاری ڕووداوەكە نەزانراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی دهۆك بە دەمانچە تەقە لە گەنجێك بەناوی (ئەیاز سەردار) تەمەن 29 ساڵ كرا و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوو.

پەیامنێرمان لە دهۆك لە زاری شایەتحاڵانەوە پێیڕاگەیاندین، ڕووداوەكە دەوروبەری كاتژمێر 04:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویداوە و گولـلەكە بەر سەری كەوتووە.

ئەگەرچی شایەتحاڵان كوژرانی گەنجەكەیان ڕاگەیاند، بەڵام بەپێی ڕوونكردنەوەیەكی پۆلیسی دهۆك برینداربووە.

بەپێی زانیارییەكان گەنجەكە یوتوبەرە و هۆكاری ڕووداوەكەش نەزانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share