کۆلیمان.. لە کورسیی پادشاوە بۆ کورسیی خاوەن پێداویستی تایبەت

ڕۆنی کۆلیمان، پاڵەوانی ئەفسانەیی بواری لەشجوانی دووچاری کێشەی تەندروستی بووە و ناتوانێت بە پێیەکانی بڕوات.

ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانی تیشکی خستووەتە سەر ڕۆنی کۆلیمان، کە بڕیارە ماوەی داهاتوو لە پێگەی “نێتفلیکس”ەوە فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەیەوە بڵاو بکرێتەوە.

بەهۆی ڕاهێنانی قورس و ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەکەوە، کۆلیمان لە پێیەکانی کەوتووە و لە ئێستادا بە کورسی خاوەن پێداویستی تایبەتەوە هاتووچۆ دەکات.

وێنەیەکی نوێی ڕۆنی کۆلیمان، لەگەڵ یەکێک لە هەوادارانی لە ئەمریکا

ئەفسانەکە دەڵێت، “دەمێکە بەهۆی ئازارەوە دەناڵێنم و لەسەر دۆخەکە ڕاهاتووم، حەب و چارەسەری تەندروستی دەخۆم، ئەوە تا ڕادەیەک یارمەتیداوم و لە ئازارەکانمی کەم کردووەتەوە، بەڵام کاتێک دەمەوێت لەسەر پێیەکانم بوەستم ئازار ڕێگەم پێنادات.”

ڕۆنی کۆلیمان دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی مستەر ئۆڵیمپیا

کۆلیمان پاڵەوانی ئەفسانەیی بواری لەشجوانی ئەمریکا و جیهانە، لە تەمەنی وەرزشییدا 26 ناسناوی بەدەستهێناوە، لەنێوانیاندا پاڵەوانی جیهان و مستەر ئۆڵیمپیا (10 مستەر ئۆڵیمپیا)، دووپاتی کردووەتەوە، کە لە ژیانی وەرزشییدا بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار نەشتەرگەری ئەنجام داوە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە: 26 سەربازی دیكەی توركیا كوژران

بابەتی دواتر

لە بازاڕی دهۆك تەقە لە گەنجێك كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share