لە چەمچەماڵ 21 تووشبووی كۆلێرا دەستنیشانكران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەکۆی 42 پشکنینی نەخۆشی کۆلێرا، دەرکەوتووە 21 کەسیان تووشی نەخۆشییەکە بوون.

تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی پشکنینی ئاوی مزگەوتەکاندا دەرکەوتووە ئاوی سەرجەمیان شیاوی خواردەنەوە نین و کلۆریان تێدا نییە.

باسی لەوەشكردووە، “دوای کۆکردنەوەی هەموو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابوون، لە ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و ڕشانەوەبوون و ئەنجامدانی شیکاری بەکترۆلۆجی بۆ سەرجەمیان دەرکەوت، لە کۆی 42 کەس 21 کەسیان تووشی نەخۆشی کۆلێرابوون”.

ڕوونیشیكردەوە، “تیمێک لە مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستیی چەمچەماڵ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، بەمەبەستی پشکنین بۆ ئەو ئاوەی لە مزگەوتەکان بەکاردەهێنرێت، سەردانی مزگەوتەکانی قەزای چەمچەماڵیان کرد و دەرکەوتووە “هیچ شیاو نین بۆ خواردنەوە بەهۆی نەبوونی کلۆر تێیاندا، کە ڕێژەی سفرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەو دوو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون گۆشتفرۆشن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە. سەرکار…
Total
0
Share