وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان زیاد دەكات

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاشكرایدەكات، نزیکەی 250 مێگاوات كارەبا بەرهەمهێنانیان زیاد کردووە و ئەوەش وادەكات کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیادبكات.

ئومێد ئەحمەد، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،”هەرچەندە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواستی بەکارهێنان زیاد بووە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کاتژمێرێک بۆ کاتژمێرێک و نیو زیاد دەکات”.

باسی لەوەشكردووە، دوای خەرجکردنی بڕەپارەیەك لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە توانرا دەست بە کاری چاکسازی لە وێستگەکانی کارەبا بکرێت و لە ئەنجامدا یەکەیەک بگەڕێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیانپێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێى ئەو ئاگادارینامەیەى…
Total
0
Share