پسوڵەی خۆراکی هەولێر: بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک ئەو مۆبایلانە بەکارمەهێنن کە یاریی پۆبجییان تێدایە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک ئەو مۆبایلانە بەکارمەهێنن کە یاریی پۆبجییان تێدایە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە لەکاتی پڕکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک، بەهیچ شێوەیەک ئەو مۆبایلانە بەکارمەهێنن کە یاریی پۆبجی (PUbG) و یارییە ئۆنلاینەکانیان تێدایە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، ئەو یارییانە ئەکاونتەکانیان ئەوروپی و ئەمریکییە، لەکاتی پڕکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک راستەوخۆ پسوڵەی خۆراکتان بەگەشتیار داخڵدەکرێت و پسوڵەی خۆراکەکەشتان رادەوەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی خۆراکی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغەکرد

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ هۆشداریدا لە چوونی چەند جۆرێکی دانەوێڵە و پاقلەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست…
Total
0
Share