کەشناسی: لە ئێوارەوە خۆڵبارین کەمدەبێتەوە

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەریی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیا جیا و بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها لە سنووری شاری سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ئاستی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا کاریگەریی خۆڵبارین لاوازدەبێت.

هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمان بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمید ئەحمەد لەتیف: ئەو پێشمەرگانەی پلەكەیان بەرزدەكرێتەوە شایستەی داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرانەی پلەكانیان بەرزكراوەتەوە شایستەی پلەبەرزكردنەوەكەیان بۆ خەرجدەكرێت و دەخرێتە سەر مووچەكانیان…
Total
0
Share