سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك گەیشتە تاران و سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، “دەمانەوێت دەستوەردانی دەرەكی لە وڵاتانمان كۆتایی بێت و هێڵی شەمەندەفەريش لە نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێكرا”.
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران و لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆبووەوە و كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و ڕەئیسی ڕایگەیاند، بڕیاردراوە ئاسانكاریی زیاتر بۆ گەشتیاران لە نێوان هەردوولا بكرێت و هێڵی شەمەندەفەری عێراق – ئێرانمان تاوتوێكرد.
وتیشی، “دەمانەوێت دەستوەردانی دەرەكی لە وڵاتانمان كۆتایی بێت و بڕیاردراوە كێشەی هاتوچۆی سەردانیكەران چارەسەربكرێت”.
سەرۆك كۆماری ئێران ڕاشیگەیاند، هەوڵی “زایۆنیزم” لە بەرژەوەندیی وڵاتانی ناوچەكە نابێت و سوورین لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە.