لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی هەزار تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێم دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 999 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، لە 999 تۆمەتباری دەستگیرکراو بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر، 682 کەس سزادراون.

هەروەها لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی 132 کیلۆگرام و 729 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرە جیاوازەکان دەستی بەسەرداگیراوە، هەروەها 282 شیت دەرمانی پزیشکیی هۆشبەر و 136 پاکەت حەب دەستیان بەسەرداگیراوە.

هەر لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و 230 کیلۆگرام و 950 گرام ماددەی هۆشبەر کە پێشتر دەستیان بەسەرداگیراوە و کێشەکانیان لە دادگا یەکلایی بووەتەوە سوتێنراون و لەناوبراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم، بە ئەوپەڕی…
Total
0
Share