وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: حاجییانی کوردستان بە فڕۆکە دەگەڕێنەوە

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پاش ئاساییبوونەوەی دۆخی ناوچەکە، حاجییانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پاش بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، بە کردنەوەی ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ڕووی گەشتەکاندا، لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومری عێراق، بڕیاردرا کە گەشتەکان ئاسایی ببنەوە و هەموو حاجییانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە نیشتمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە سبەینێ سێشەممە، گەشتەکان وەک خۆیان بەردەوام بن و لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەم حاجییانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: ساڵانە چوار هەزار کارمەندی تەندروستی تەندروستی لە پەیمانگاکانەوە دەردەچن

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستی کار لە بواری تەندروستیدا زۆر زیاترە لەوەی بازاڕەکە پێویستی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكێتی: غەدرێكی زۆر گەورەیە لەژێر ناونیشانی جیاجیا خەڵكی بێ تاوان دەكرێنە ئامانج

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشڕەو مەجید-مان بیست لە كارەساتەكەی شەوی رابردووی…
Total
0
Share