کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى توزێکى سووک، هەروەها لە ئێوارەدا خۆڵبارین لە گەرمیان و کەرکوک زیاتر دەبێت.
سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت . ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لەسەر هەندێ ناوچە، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.