شارەزایەك كشانەوەی گەورە كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە هەرێم ئاشكرادەكات

گەورە كۆمپانیایەكی جیهانی لە هەرێمی كوردستان كشایەوە و پابەندی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نیشاندا، وەك ئەوەی شارەزایەكی ئابوری دەیڵێت.

نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوری ڕایگەیاند، كۆمپانیای بیكەر هیوسی ئەمریكی تایبەت بە خزمەتگوزارییەكانی نەوت پابەندبوونی تەواوەتی خۆی بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە 59 فیدراڵی/ 2012 و ڕێنماییەكانی وەزارەتی نەوت و لیژنەی ڕێنوێنی باڵا تایبەت بە نەوتی هەرێم نیشانداوە.

وتیشی، “كۆمپانیای بیكەر هیوز بە یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی جیهان لەبواری خزمەتگوزاریی كێڵگە نەوتییەكان دادەنرێت. بەرهەم و خزمەتگوزاری لە كەرتی پیشەسازیی نەوت و غاز دابیندەكات لەبارەی هەڵسەنگاندنی پێکهاتە، تەواوکردنی بیرەکان و ڕاوێژ لەبارەی بەرهەمهێنان و یەدەگ”.

كۆمپانیاكە لە زیاتر لە 120 وڵاتی جیهاندا كاردەكات، كۆی سەروەت و سامانەكەی دەگاتە 38 ملیار دۆلار و 60 هەزار كارمەند كاری تیادەكەن، وەك ئەوەی شارەزاكە ئاماژەی پێداوە و ڕوونیشیكردووەتەوە، كۆمپانیاكە چەندین كاری هەیە لە هەرێمی كوردستان لەوانە جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدان لە كێڵگەكانی غازی میران و بنەباوێ.

لە باشووری عێراقیش كۆمپانیاكە كار لە بەرهەمهێنانی غازی یاوەری نەوت دەكات لە كێڵگەكانی ناسریە و غراف لە پارێزگای زیقار بە وزەی 200 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە، سەرەڕای بەرهەمهێنانی بڕی 1000 تۆن غازی شل و 900 مەتر سێجای دیكە بە تێچووی 370 ملیۆن دۆلار.

شەممەی هەفتەی ڕابردووش ئەنجومەنی وزەی عێراق ڕایگەیاند، هەردوو کۆمپانیای شلومبێرگەر و هالیبێرتۆن هەنگاویان بۆ هەڵپەساردنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و یەکەمی ئەو کۆمپانیان کە بڕیارەکەی بەغداد جێبەجێ دەکەن.

بەپێ نووسراوێك كە كۆمپانیای نیشتمانيی نەوتی عێراق لە 12ی ئەم مانگە دەریكردووە تیایدا هاتووە، پاڵپشت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پێویستە سەرجەم كۆمپانیا نەوتییەكان كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن كارەكانیان ڕابگرن و بەڵێن بدەن لە ماوەی سێ مانگدا كارەكانیان ڕابگرن و بە پێچەوانەوە ڕێوشوێنی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەر كۆمپانیایەك پابەندی بڕیارەكەی كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عێراق نەبێت دەخرێتە لیستی ڕەشەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ئەمڕۆ خۆڵبارین و شەو نمەباران دەبێت.. پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

بە وێنە.. هاوڵاتییەك جبەخانەی لە ماڵەكەیدا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە “ئێستا”وە زانیاری لەبارەی ژمارە و داهات و چۆنێتیی ئەو پوورە هەنگانە بزانە کە دەدرێن بە دەرچووانی کشتوکاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی پێشتر ئاشکرایکرد، دەرچووانی کشتوکاڵ پوورەی هەنگیان پێدەدرێت بەمەبەستی پاڵپشتیکردنیان تاوەکو ببنەخاوەن کاری خۆیان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی…
Total
0
Share