دوو هاوڵاتی لە كاتی مەلەكردندا خنكان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریى شارستانیى هەولێر ڕایگەیاند، دوو كەس لە ئاوی زێی گەورەدا خنكاون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریى شارستانیى هەولێر، ئەو دوو كەسە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە یەک کاتدا خنکاون.

لەبارەی ناسنامەی دوو كەسەكەوە، بەرگریى شارستانیى هەولێر ئاشكرایكرد، یەكێكیان گەنجێکی تەمەن 17 ساڵە و لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورەدا خنکاوە، ناوی ڕەزاق خەڵەف تەھایە و بە ڕەگەز عەرەبە و دانیشتووی كۆمەڵگەی کانی قرژاڵەیە.

کەسی دووەم لە خازر خنکاوە، لەبارەی ناسنامەكەیەوە ڕاگەیەندراوەكەی بەرگریى شارستانیى هەولێر دەڵێت، ھێشتا زانیاریی تەواو وەرنەگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریى شارستانیى هەولێر وتی، تیمەکانی ژێرئاوی بنکەی بەرگریی شارستانیی قەزای خەبات، دەستیان بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی: ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت

راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت. راگه‌یاندنی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هیچ کوردێک لە بەلەمە نوقمبووەکەی نۆکەندی ئینگلیزدا نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیز هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانی تێدانییە. بەکر عەلی…
Total
0
Share