سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی ڕایگەیاند، پێكھێنانی حكومەت بەبێ كوتلەی سەدر دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.
ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی ڕایگەیاند، هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەت بەبێ كوتلەی سەدر دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات. ڕاشیگەیاند، كوتلەی سەدر سەلماندیان بە دوای پلە و پۆستەوە نین و ئامانجیان پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی بووە.
ئاشكرایكرد، دەبوو هەوڵبدرێت پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە هەڵوێستەكەیان پاشگەزبكەنەوە.