بانكی ڕافیدەین بڵاویكردووەتەوە، 150 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاوڵاتییان بە مەبەستی كڕینی خانوو بۆ ئەو كەسانەی كە شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بانكی ڕافیدەین كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بانكەكە قەرزێك بە بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ كڕینی خانوو دەدات و ڕێژەی قازانجی قەرزەكەش 4% دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڕایيكردنی مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەكە لە ڕێگەی لقەكانی بانكەكە لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەك بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بدات.